|
سازدانی:زانا
محسن
تایبەت
بە بیری میانڕەوی
[بەشی
یەكەم]

پ: سیاسه‌ت وه‌ك چه‌مك چ پێناسه‌یه‌كی هه‌یه
لای جه‌نابتان ؟
به‌ده‌ر له گه‌رانه‌وه بۆ پێناسه‌یه‌كی
دیاریكراو، ئیتر هه‌ركه‌سێ كردبێتی، ته‌نها به سه‌رنجدانی
ئه‌و بوارانه‌ی سیاسه‌ت كاریان له نێودا ده‌كات، یان بواری
ئه‌و كاركردنانةى پێی ده‌وترێت سیاسه‌ت ئه‌وا ده‌توانم بڵێم،
سیاسه‌ت: بریتییه له هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و رێكخستنی كاروباری خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه به
شێوازێك زه‌مینه‌ی خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه جۆراوجۆره‌كانیان
ده‌سته‌به‌ر بێ و مافه‌كانیان بپارێزرێ و رێز‌و كه‌رامه‌تی
مرۆڤ به‌رز راگیرێ و دادپه‌روه‌ری به‌دی بهێنرێ... به پێی
ئه‌م دیده‌ش سیاسه‌ت كردن و كاری سیاسی له لایه‌ن تاك و گروپی
سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام زیاتر كاری حیزب و
نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و دام و ده‌زگاكانێتی...
پ: سیاسه‌ت لای سوكرات‌و ئه‌فلاتۆن‌و ئه‌رستۆ‌و
زۆربه‌ی زانایانی یۆنانی كۆن بریتییه له (هونه‌ری حكوم
كردن‌و هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات)، له به‌رامبه‌ریشدا
لای ئیمامی غه‌زالی سیاسه‌ت (چاككردن‌و چاكسازییه به ڕێنمايی
كردنی خه‌ڵك بۆ ڕێگه‌ی دروست‌و ڕاست كه ڕزگار كه‌ریان بێت له
دونیا‌و قیامه‌تدا) جیاوازی بنه‌ڕه‌تی له نێوان ئه‌م دوو
پێناسه‌دا چییه؟
پێش ئه‌وه‌ی باس له خاڵی جیاوازی نێوان
هه‌ردوو پێناسه‌كه بكه‌ینه‌وه وا ده‌زانم ده‌كرێت له‌م دوو
پێناسه‌یه خاڵی هاوبه‌شیش ببینیه‌وه، خاڵی هاوبه‌شیان
لێره‌دا چاككردن و چاكسازییه، كه له دووهه‌میاندا به
ئاشكرا ئاماژه‌ی پێ دراوه و له‌یه‌كه‌میشیاندا وه‌كو به‌ڵگه
نه‌ویستێك ده‌بێ ببێت ... خاڵی جیاوازیشیان رون و ئاشكرایه...
پێناسه یۆنانییه‌كه سیاسه‌تی گرێ داوه به‌بوارێكی
دیاریكراوه‌وه، ئه‌ویش بریتیه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و
فه‌رمانڕه‌وایی كردن له بوارێكی دیاریكراودا، به‌ڵام سیاسه‌ت
له دیدی غه‌زالیدا به‌و شێوه‌ی ئێوه هێناوتانه، مه‌ودایه‌كی
فراوانتری هه‌یه و هه‌ڵگۆستراوی دیدی ئیسلامییه كه ته‌نها
به‌وه‌وه ناوه‌ستێ خه‌می دونیای مرۆڤه‌كان بخورێ، به‌ڵكو
چاكسازیی كردنی دونیا‌و دوارۆژی خه‌ڵكی له چوارچێوه‌ی
سیاسه‌تدایه، ڕێنمايی كردنی خه‌ڵك بۆ ڕێگه‌ی دروست‌و ڕاست كه
ڕزگار كه‌ریان بێت له دونیا‌و قیامه‌تدا، به بۆچونی غه‌زالی
به‌شێكه له سیاسه‌ت، به‌م پێیه‌ش سیاسه‌ت په‌روه‌رده‌و
ده‌عوه‌ش ده‌گرێته‌وه، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه سازاندنی
زه‌مینه‌ی بره‌ودان به به‌ها ئاینییه‌كان و خه‌می دینداری
خه‌ڵك به شێكه له ئه‌ركی سیاسه‌تمه‌داران و له چوارچێوه‌ی
سیاسه‌تدایه... لای غه‌زالی شتێك نییه به‌ده‌ر بێت له
ئیسلام و شه‌ریعه‌ت... ئیتر له‌و بوارانه‌دا بێت كه‌پێی
ده‌وترێت سیاسه‌ت یاخود هه‌ر بوارێكیتر بێت، چونكه هه‌موو
بواره‌كانی ژیان ئیتر هه‌رشت و هه‌ر ره‌فتارو مامه‌ڵه‌یه‌ك
بێت، لای غه‌زالی و زانا و بیرمه‌نده ئیسلامییه‌كان له ژێر
چه‌ند حوكم و چه‌مكێكی وه‌كو (واجب و فه‌رزو سوننه‌ت و موباح
ومه‌ندوب و حه‌ڵاڵ و حه‌رام)دا جێی ده‌بێته‌وه و خاڵی نییه
له حوكمی شه‌رعی...
جیاوازی بنه‌ره‌تی له هه‌ردوو
پێناسه‌كه‌دا(ره‌هه‌ندى ئایینی)و بوار و مه‌وداكه‌یه‌تی...
توخمی ئایین له یه‌كه‌مدا هه‌ستی پێ ناكرێ یا ئاماژه‌ی پێ
نه‌دراوه و له دووه‌مدا به‌زه‌قی دیاره... سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی له پێناسه‌ی دووه‌مدا زۆر فراوانه و زیاد له‌وه‌ش
ده‌گرێته‌وه كه له فیقهی ئیسلامی‌دا به سیاسه‌تی شه‌رعی
ناوبراوه... له واقعی سیاسی هه‌نوكه‌شدا پێناسه
یۆنانییه‌كه زیاتر باوه و پێناسه‌ی دووه‌میش مامه‌ڵه‌كردنه
له‌گه‌ڵ هه‌موو ژیاندا نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا به
سیاسه‌ت ناسراوه...
پ: په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام‌و سیاسه‌ت له چیدا
دژیه‌ك‌و له چیدا ته‌واوكه‌ری یه‌كن؟
ئیسلام وه‌كو ئایینێكی ئاسمانی و رێنماییه‌كانی
زۆرفراوان و به‌رینه و ئاراسته‌ی هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م
بواره‌كانی ژیان له‌وانه‌ش سیاسه‌ت، سیاسه‌ت به واتا
دروسته‌كه‌ی به‌شێكه له گرنگی پێدانی ئیسلام، نه‌ك هه‌موو
ئیسلام، چونكه ئیسلام گرنگی ده‌دات به بواری ره‌وشتی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و قه‌زائی و...هتد، ئیسلام گشته و
سیاسه‌ت جوزئه...
تایبه‌تمه‌ندی و جیاكاری ئیسلامیش له‌وه‌دایه
ئه‌م بوارانه به جۆرێك له جۆره‌كان گرێ ده‌دات به دوارۆژی
مرۆڤه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤی باوه‌ڕدار هه‌ست ده‌كات هه‌موو
كارێكی ئه‌م ژیانه‌ی له نێویاندا بواری سیاسه‌تیش په‌یوه‌ست
و گرێدراوی ره‌هه‌نده مه‌عنه‌وییه‌كانه‌و دابڕاو نییه له
ژیانی قیامه‌تی، هه‌ر كارێك كه ده‌یكات لێپرسینه‌وه‌ی خوایی
له‌سه‌ره ...
ئیسلام داوای یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات،
یه‌كتاپه‌رستیش كرۆكی ئازادی مرۆڤه، ئیسلام داوای دادگه‌ری و
راوێژده‌كات له سه‌رجه‌م كاروبار و كایه‌كاندا، له‌ناویاندا
بواری سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تداری... ئیسلام بوونی
ده‌وڵه‌ت به زه‌رور ده‌بینێ و یه‌كێك له كاره دیاره‌كانی
پێغه‌مبه‌ری خوا بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك بووه...
هه‌موو ئه‌مانه‌ش سیاسه‌تن...
ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش كه له هه‌ندێ ئاماژه‌ی
قورئانیدا هاتووه، پایه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تیا
به‌رجه‌سته‌یه، ته‌نانه‌ت به واتا نوێیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تیش،
له وانه زه‌وی و خه‌ڵك و سستمێك كه فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵكی
پێ بكرێت و كاروباری گشتی پێ به‌رێوه ده‌برێت، خوای گه‌وره
فه‌رمویه‌تی: [وَعَدَ
اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ
لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ
الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ
الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ
خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي
شَيْئًا وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ
الْفَاسِقُونَ]
النور:55،
له‌م ئایه‌ته‌دا پایه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تێدا
ده‌بینرێت، كه بریتین له: خه‌ڵك و ئومه‌تێك به‌ڵێنی
جێنشینایه‌تی پێ ده‌درێت، زه‌وییه‌ك به ده‌ست دێ و رووه‌و
رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا فراوان ده‌بێت، ده‌سه‌ڵات و
سه‌روه‌رییه‌ك كه ئه‌و ئومه‌ته هه‌یه‌تی له‌و
سه‌رزه‌مینه‌دا، كه بریتیه له جێنشینایه‌تی(الاستخلاف) و
سه‌قامگیری (التمكین)و، سستمێك كاروباری ئه‌و ده‌وڵه‌ته رێك
ده‌خات، كه‌ئاینێكه خوای گه‌وره پێی ڕازییه، ئه‌ویش بریتیه
له ئیسلام، ئه‌م بۆچونه‌ش له ئایه‌تی چل و یه‌كی سوره‌تی
حه‌جدا ته‌ئكیدی لێكراوه‌ته‌وه:
[الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا
الصَّلَاةَ وَآَتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ
وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُور]
الحج:41...
سه‌حیفه‌ی مه‌دینه‌و ئه‌و ده‌ستوره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له
سه‌ره‌تای چوونی بۆ مه‌دینه‌وه نوسی، شتی زۆری تیایه له‌و
باره‌یه‌وه ... سه‌ره‌ڕای ئه‌و نامانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا
ناردویه‌تی بۆ پادشا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كاته... له
نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و شام وعێراق و ... داوایان لێ ده‌كات
بێنه نێو ئه‌م ئومه‌ته نوێیه‌وه‌و گوێڕایه‌ڵی بۆ ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته تازه‌یه ده‌ربڕن، له گه‌ڵ بوونی چه‌ندین حوكمی
سیاسی كه پاشكۆی ئه‌م باره‌ن، له گوێرایه‌ڵی وفه‌رمان
به‌رداری، زه‌كات دان یان سه‌رانه، داننان به ته‌به‌عیه‌ت بۆ
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی... ئه‌مانه هه‌موو سیاسه‌تن ...
له ئیسلامدا خه‌ڵكی مافی چاودێریكردنی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، له گرێبه‌ستی به‌یعه‌تی عه‌قه‌به‌ی
دووه‌مدا هاتوه
"وأن نقوم بالحق حیثما كنا لانخاف في الله لومة لائم"
هه‌ق و ره‌وا به‌رپا بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی له سه‌رزه‌نشتی
سه‌رزه‌نشتكاران بترسین... چۆن ئیمام و ده‌سه‌ڵات مافی بیستن و
گوێڕایه‌ڵی و به‌ده‌مه‌وه بوون و پشتیوانیيان هه‌یه به سه‌ر
خه‌ڵكییه‌وه و، خه‌ڵكی ده‌بێت یاساكان پیاده كه‌ن، به
هه‌مان شێوه خه‌ڵكیش مافی ڕاده‌ربڕینی ئازادانه‌یان هه‌یه...
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها له(عدل وقسط)دا گوێڕایه‌ڵی
بكه‌ن، هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌ی سه‌حیح دا هاتوه
"لا طاعة لمخلوق في معصیة الخالق"
و فه‌رموده‌ی
"إنما الطاعة بالمعروف"،
بگره رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئیمامی زۆردار به باشترین جۆری
جیهاد له پێناوی خوادا دێته ئه‌ژمار
"أفضل الجهاد كلمة حق عند سلطان جائر"...
گوتاری سیاسی قورئانی له‌گه‌ڵ دادگه‌ریدایه و دان نانێ به
سته‌م و سته‌مكاریدا، ته‌نانه‌ت به پێویستیشی دانه‌ناوه
ئارامگر بین له‌سه‌ر تاڵاوی زۆرداری و به‌رگه گرتنی، مه‌گه‌ر
هه‌ر له توانادا نه‌بێت، به‌ڵكو خوای گه‌وره ستایشی باری
باوه‌ڕدارانی مه‌ككه ده‌كات به‌وه‌ی؛ داوای مافی خۆیان
ده‌كه‌ن و له هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی مافه‌كانیاندان:
[وَالَّذِينَ إِذَا أَصَابَهُمُ الْبَغْيُ هُمْ يَنْتَصِرُونَ
(39) وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا فَمَنْ عَفَا
وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ
الظَّالِمِينَ (40) وَلَمَنِ انْتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِ
فَأُولَئِكَ مَا عَلَيْهِمْ مِنْ سَبِيلٍ (41) إِنَّمَا
السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَظْلِمُونَ النَّاسَ وَيَبْغُونَ
فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ
أَلِيمٌ (42)].
الشوری: 39-42.
ئیسلام رازی نییه سه‌روه‌ت و سامان ته‌نها لای
هه‌ندێك قه‌تیس ببێت:
[مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى
فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى
وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً
بَيْنَ الْأَغْنِيَاءِ مِنْكُمْ وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ
فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا
اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ]
الحشر:7... پاراستنی
داهاته داراییه‌كان و دابه‌شكردنی به یه‌كسانی، به ئه‌ركێكی
موسوڵمانان داناوه‌و هه‌موو حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت له بواری
دارایی وه‌ك زه‌كات و میرات و ده‌سكه‌وت و خه‌راج و مامه‌ڵه
دارایی و بازرگانیيه‌كان، ئه‌وانه‌ی حه‌ڵاڵ یا حه‌رامن هه‌ر
هه‌مویان له پێناو مه‌به‌ستگه‌لێكدا هاتوون، ئه‌ویش بریتیه
له پاراستنی سامان و دارایی و گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنانی و
دابه‌شكردنی له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا به پێی
پێداویستی و ماف و شایسته‌یی و پێداویستیه‌كانیان، به
شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه... هه‌روه‌ها رێگری كردن له خواردنی
سامان و دارایی خه‌ڵكی به خۆرایی و باتڵ و سته‌م، ئه‌رك و
رۆڵی ده‌سه‌ڵاتیش له‌م نێوه‌نده كاركردنه بۆ به‌دیهێنانی
ئه‌م مه‌به‌ستانه... دروست نییه سامان و دارایی وڵات و
خه‌ڵكی له لایه‌ن سه‌رۆك وبه‌رپرسه‌كانه‌كانه‌وه ببرێن و
بخورێن، كاربه‌ده‌ست و فه‌رمانڕه‌وا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی بۆ
هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه بۆی دیاری بكرێت...
له ئیسلامدا ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له
چاودێریكردن و سه‌رپه‌رشتی هه‌ر تاكێك له تاكه‌كانی سنوری
قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌وڵه‌ت و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی،
پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌فه‌رموێت"مَن
ترَك مالاً فَلِوَرثَتِهِ"،
"ومن ترك كلاً وعیالاً فإليَّ وعليَّ"
بخاری8-517، مسلم 2-592... ئه‌گه‌ر مرۆڤ مرد و
سامان و داراییه‌كی به‌جێ هێشت، ئه‌وا هی میراتگره‌كانێتی،
به‌ڵام گه‌ر خاو‌و خێزانێكی به جێ هێشتبوو، ئه‌وا له‌سه‌ر
ئه‌وه خه‌میان بخوات... ئه‌وا پێویسته ده‌سه‌ڵات
به‌رپرسیارێتی نه‌فه‌قه‌ی ئه‌و خاو‌و خێزانه له ئه‌ستۆ بگرێت
و ژیان و پێداویستیه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكات، تا ئه‌و كاته‌ی
خۆیان ده‌توانن ژیان و گوزه‌رانیان به ڕێوه به‌رن... ئه‌م
رێنماییانه‌ی بواری ئابوری و ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی
ده‌گیرێنه‌به‌ر به‌شێكی له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدان و له كرۆكی
ساسه‌تن... ئه‌وه‌شی له ئه‌ستۆی خه‌ڵكیدایه هه‌ر له‌كارو
چالاكی سیاسی‌دا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه و ئیسلامیش رێنمایی بۆی
هه‌یه...
له لایه‌كی تره‌وه نابێت كاربه‌ده‌ستان
پۆسته‌كانیان بقۆزنه‌وه بۆ ده‌سخستنی ماڵ و سامان و دارایی و
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات لێپرسینه‌وه له فه‌رمانبه‌ر و كار
به‌ده‌سته‌كانی بكاته‌وه... پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) هه‌موو
پێداویستییه زه‌رورییه‌كانی هه‌ر كارمه‌ند وكاربه‌ده‌ستێكی
ده‌وڵه‌تی دابین ده‌كرد(وه‌كو خانوو و پێكهێنانی خێزان و وڵاخی
سواریی)، تاوه‌كو بتوانێت كار و قورسایی ئه‌ركه
پێسپێرراوه‌كانی به شێوه‌ی داواكراو و پێویست ئه‌نجام بدات و
سه‌رقاڵبوونی به دابینكردنی پێداویستییه
زه‌روورییه‌كانیه‌وه، بێئاگای نه‌كات له پێداویستییه‌كانی
خه‌ڵك و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان... هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریی خوا
لێپرسینه‌وه‌ی له كاربه‌ده‌ست و كارمه‌نده‌كانی ده‌كرد
له‌وه‌ی له كاتی وه‌زیفه و كاره‌كه‌یدا چی په‌یدا كردوه ...
ئیسلام جیهادی به پێویست داناوه له پێناو
سه‌رخستنی ڕه‌وایه‌تی و ڕزگاركردنی خه‌ڵكی، وه‌ك وه‌ڵام
دانه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ست درێژیيانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر نه‌فسی
مرۆڤـ و خاكه‌كه‌ی... به‌ڵام بۆ كه‌سانی لاشه‌ڕو ئاشتی خواز
ئه‌وا خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌كات وازیان لێ بهێنرێ و
ئاشتییان له‌گه‌ڵ بكرێ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو فه‌رمانی
كردووه به چاكه و چاكه خوازی له گه‌ڵیاندا، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له ئایینیشیاندا جیاواز بوون ، خوای پاك وبێگه‌رد
ده‌فه‌رموێ:
[لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ
يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ
دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ
اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (8) إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ
اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ
وَأَخْرَجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَى
إِخْرَاجِكُمْ أَنْ تَوَلَّوْهُمْ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ
فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (9)] الممتحنه 8-9.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره پێویستی كردوه له
سه‌ر باوه‌ڕداران پشتیوانی چه‌وساوه‌كان بكه‌ن، سته‌میان له
سه‌ر لابه‌ن، قیتال كردنیشی له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م
مه‌به‌سته‌دا به جیهادێكی مه‌شروع و دروست داناوه، هه‌روه‌ك
خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی:
وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ
اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ
وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا
مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَلْ لَنَا
مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ
نَصِيرًا (75) الَّذِينَ آَمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ
اللَّهِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ
الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ
كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا (76) النسا‌ء75-76.
ئه‌مانه و چه‌ندین بواری تر كه ئیسلام
رێنمایی بۆی هه‌یه، بواری سیاسی و سیاسه‌تن... له هه‌مان
كاتدا به‌شێكن له ئیسلام، لێره‌و هاو شێوه‌كانیدا سیاسه‌ت
به‌شێك ده‌بێت له ئیسلام...
خاڵی جیاوازی ئیسلامیش له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا ئه‌و
كاته ده‌بێت سیاسه‌ت ده‌كرێته هۆكارێك بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی
مرۆڤ و پێشێلكردنی مافه‌كانی... سیاسه‌ت دوور ده‌بێت له
به‌هاو ره‌وشت و هه‌موو هۆكارێك به‌كارده‌هێنرێ بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك و چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ندێكی تر...
سیاسه‌ت ده‌بێته ململانێیه‌كی نادروستی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی...
له‌مانه‌دا سیاسه‌ت له ئیسلام جیا ده‌بێته‌وه... دوور ده‌بێت
له په‌یام و به‌هاكانی ئیسلام... كاتێكیش ده‌وترێت زۆرترین
بواری سیاسه‌ت پێویستی به بوونی ده‌ق نییه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی راسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێ سیاسه‌ت له‌و
بارانه‌شدا دوور ده‌بێ یا ناكۆك ده‌بێت له گه‌ڵ ئیسلامدا...
چونكه فیقهی سیاسی یا فیقهی سیاسه‌تی شه‌رعی یه‌كێكه له
بواره فراوانه‌كانی فیقهی ئیسلامی كه‌زه‌مینه‌یه‌كی یه‌كجار
فراوانی ژیانی مرۆڤ له‌خۆده‌گرێ به‌ئیزافه و زیادكردنی
ناوه‌ڕۆكی سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه‌پێی ده‌وترێ ئیجتیهادو
سه‌رچاوه‌كانی تری ئه‌حكام كه به(مصادر غیر أصلیه)ده‌ناسرێن
وێنه‌ی (مصالح مرسلة، قیاس، إستحسان ...) هه‌ر له ژێر
رێنماییه‌كانی ئیسلام و له بواری رێپێدراوه‌كاندایه...
هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی له سیاسه‌تدا هه‌یه و ئیسلام ده‌قی
له سه‌ر نه‌هێناوه ئه‌وا له ژێر سایه‌ی بنه‌ما گشتییه‌كانی
ئیسلام و مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌تدا جێگه‌یان
ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌شی پێی ده‌وترێت ناوچه‌ی (عفو)یش یا بێ
ده‌نگ لێكراوه‌كان(المسكوت عنه) هه‌ندێكی به‌قیاس وهه‌ندێكی
به(مصالح مرسله) و... هتد پڕده‌بێته‌وه و له بازنه‌ی
رێنماییه‌كانی ئیسلامدا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه و دێته ئه‌ژمار.
پ: زۆر جار ڕه‌خنه له تێكه‌ڵاوكردنی ئیسلام‌و
سیاسه‌ت ده‌گیرێ، به‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی دابه‌شكردنی گه‌ل
له سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی‌و تائیفی، بۆچوونی ئێوه له‌سه‌ری
؟
پ: له ناو خه‌ڵكدا زۆر جار سیاسه‌ت به درۆ
كردن‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ناو ده‌برێت‌و هه‌ر وه‌ك "دیزائیلی"
ده‌ڵێت (سیاسه‌ت حكوم كردنی مرۆڤه‌كانه له ڕێگه‌ی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند نیانه‌وه) ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بریتی بێت له‌مه،
ئایا دین یاخود ئیسلام گه‌وره تر نییه له‌وه‌ی تێكه‌ڵا به‌م
سیاسه‌ته بكرێت؟
پ: ئایینی ئیسلام تا چ ڕاده‌یه‌ك هانده‌ره له
پیرۆز كردنی سیاسه‌تمه‌دار و فه‌رمانڕه‌وادا ؟
پ: ده‌گوترێ له دوای شۆڕشی ته‌كنه‌لۆجیا و
هاتنه‌كایه‌ی سه‌رده‌می مۆدێرنه ئیسلام به‌رنامه و
میكانیزمێكی سیاسی‌و فیكری نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی
مۆدێرنه، بۆ چوونی جه‌نابت چییه له سه‌ری؟
پ: بۆچوونێك هه‌یه ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێك له
ئیسلامیه‌كانیش كه ده‌ڵێت سیاسه‌ت به جیا و ئیسلامیش به جیا
كاری خۆی بكات، تا چه‌ند له گه‌ڵا ئه‌م بۆچوونه‌دای؟
پ: ئایا هیچ پێكدادانبَك هه‌یه له نێوان
سیسته‌می ئیسلامی و سیسته‌می دیموكراسی له كاتی پیاده و
موماره‌سه‌كردنی سیاسه‌تدا؟
پ: بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێت مێژووی ئیسلامی له
ڕووی سیاسیه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك نیمچه عه‌لمانی بووه به
به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه زۆرجار زانا و فه‌قیهه‌كان به‌هۆی
ناكۆكیان له گه‌ڵا فه‌رمانڕه‌واكاندا یان له زینداندا بوون
یاخود له به‌ره‌ی خه‌ڵكدا بوون و تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت
نه‌بوونه، ئایا هاوڕای له گه‌ڵا ئه‌م بۆچوونه‌دا؟
پ: له ئێستادا چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی موسڵمان
هه‌یه به‌ڵام له هیچ یه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا حوكمی ئیسلامی
به‌رچاو ناكه‌وێت، هۆكاری ئه‌وه بۆچی ئه‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
پ: ئایا ئیسلام وێنه‌یه‌كی جیاوازتری پیشان
نه‌دا له دوای ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی
ڕوویاندا؟
پ: ئایا ئیسلام پێویستی به نوێ
بوونه‌وه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی نییه له بواری فیكری‌و سیاسی له
دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕوویان داوه؟
پ: خه‌ڵكی كوردستان 98% موسڵمانه له گه‌ڵا
ئه‌وه‌شدا حزبه ئیسلامیه‌كان كه‌مینه‌ن، بۆچی؟
پ: هۆی بێ ده‌نگی حیزبه ئیسلامیه‌كانی
كوردستان تاكو دروست بوونی ئۆپۆزیسیۆن له به‌رامبه‌ر ئه‌و
گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی له‌كوردستاندا هه‌بووه بۆچی
ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
پ: ده‌توانرێ بگوترێ له توركیادا سیاسه‌تێكی
ئیسلامی بوونی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه ئیسلامیه‌كانی كوردستان
له چ ڕوویه‌كه‌وه ده‌توانن سودی لێ ببینن؟
پ: له ئێستادا له كوردستان گروپێكی ئیسلامی
هه‌یه پێیان وایه حزبایه‌تی حه‌رام و بیدعه‌یه و ده‌بێت
موسڵمانان گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداره عه‌لمانیه‌كان بن،
بۆچوونی تۆ له سه‌ر ئه‌م گروپه چییه؟
له به‌شی دووه‌می ئه‌م گفتوگۆیه‌دا، وه‌ڵامی ئه‌م برسیارانه‌ش
داده‌به‌زێنین...
|